رێباز عبدلره‌حمان شوێنه‌وارناس له لێدوانێكدا گوتی: گردی به‌كراوا كه پاشماوه‌ی شارێكی كۆنه تا ئێستا نه‌تواندراوه به‌ڵگه‌ی پێویست ده‌ست بكه‌وێت كه ئه‌و شاره له ئه‌سڵدا ناوی چی بووه. ئه‌م شوێنه‌واره له ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧به فه‌رمی له لایه‌ن حكوومه‌تی ھه‌رێمه‌وه ناسێندراوه و ده‌ست به لێكوڵینه‌وه كراوه له لایه‌ن چه‌ند تیمێكی بیانی به ھاوكاری تیمی شوێنه‌وارناسانی ھه‌رێمی كوردستان و تواندراوه ٦٠٠ پارچه شوێنه‌واری تیادا بدۆزرێته‌وه كه پێكھاتبوون له گۆزه و مۆر و ئامێری ئیشوكاری رۆژانه و ھه‌روه‌ھا چه‌قۆ و سه‌ره‌ڕمی برۆنزی و جامی برۆنزی و جلوبه‌رگ و چه‌نده‌ھا كه‌ره‌سته‌ی تر".
گوتیشی: شیوازی دروستكردنی خانووی ئه‌م شاره مێژووییه كه له میانی لیكۆڵینه‌وه‌دا به‌دیاركه‌وتوون شێوه ھێلكهییه كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م خانووانه ده‌رگای چوونه‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ھه‌بووه و ھه‌روه‌ھا چه‌ند په‌یكه‌ری ئێسقانی مرۆڤ و گیانله‌به‌ران كه له‌ناو شوێنه‌واری به‌كراوا دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووی ئه‌م شوێنه شوێنه‌وارییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی پێش نووسین و چاخی به‌ردینی نوێ و ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه له‌ئیستادا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی پارێزراون".
رێباز عبدلره‌حمان باسی له‌وه‌شكرد كه به ھۆی زۆری بوونی ناوچه‌ی شوێنه‌واری له ناوچه‌كه‌دا، شاره‌زوور به ده‌شتی وڵاتی زاموا ناسراوه و ھه‌موو ئه‌م شوێنه‌وارانه له لیستی شوێنه‌واری عێراق و ھه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: دوابه‌دوای گوندی به‌كراوا ناوچه‌یه‌كی تری شوێنه‌واری ھه‌یه كه ناسراوه به بیستان سوور كه مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی به‌ردینی نوێ كه دوای كنه‌وپشكنین زۆربه‌ی پارچه شوێنهواركان كه به‌دیكراون بۆ سه‌رده‌مه‌كانی پێش مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و ھه‌ندێ له پارچه‌كانی بریتین له گۆزه كه له به‌رد دروستكراوبوون و چه‌نده‌ھا كه‌ره‌سته‌ی تر".
راشیگه‌یاند "زۆرجار كه‌شوھه‌وا و باران بارینی به‌رده‌وام ده‌بێته ھۆكاری له‌ناوچوونی شوێنه‌وار و ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان، ھه‌روه‌ھا نه‌بوونی ھۆشیاری تاك له‌سه‌ر شوێنه‌واره میژووییه‌كان بۆته ھۆی له‌ناوچوونیان."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.