Erbil 38°C سێشەممە 01 ئەیلوول 14:26

بولبوله‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان دیپۆرت ده‌کرێته‌وه‌

تیمی پزیشكی بولبوله‌كه‌یان وه‌رگرتۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بولبولێكی خورمایی له‌ شاری هه‌ولێر به‌ فرۆكه‌ گه‌شتێك به‌ره‌ و وڵاتی نه‌مسا ئه‌نجامده‌دات ، به‌ڵام له‌گه‌ل گه‌یشتنی به‌م وڵاته‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌كه‌ و به‌ هه‌مان فرۆكه‌ دیپۆرت ده‌كرێته‌وه‌ .

 دوای ئه‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌ك ‌له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌شتی ده‌كرد به‌ره ‌و  وڵاتی نه‌مسا ، بولبولێكی خورمایی ده‌چێته‌ ناوییه‌وه‌ و له‌گه‌ل گشت سه‌رنشینه‌كانی نێو فرۆكه‌ ده‌گاته‌ وڵاتی نه‌مسا ، به‌ڵام به‌رپرسیانی فرۆكه‌خانه‌كه‌  ئاماده‌ نه‌بوون‌ بولبوله‌كه‌ ئازاد بكه‌ن و به‌ هه‌مان فرۆكه‌ دیپۆرتی كوردستانی ده‌كه‌نه‌وه‌ .

كارگێری فرۆكه‌خانه‌ی ڤییه‌نا به‌ نامه‌یه‌كی ئه‌لیكتۆرنی ئاگاداری  كارگێری فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌وه‌ی بڕیاریان داوه‌ به‌ "دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بولبوله‌كه‌" بۆ هه‌ولێر به‌ هه‌مان ئه‌و فرۆكه‌ی كه ‌هاتووه‌ ، لای خۆیانه‌وه‌ به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئه‌و روداوه‌ به‌ كارێكی سروشی ده‌زانن به‌هۆی ئه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ سه‌ر‌ی كراوه‌یه‌ و داخراو نییه‌.
جێی باسه‌ ، دوای گه‌یشتنی بولبوله‌كه‌ به‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ،  تیمی پزیشكی بولبوله‌كه‌یان وه‌رگرتۆته‌وه‌ و دواتر ئازدی ده‌كه‌ن .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.