دوو كه‌س له ڕانیه به تۆمه‌تی دزی كردن ده‌ستگیر كران كه هاوكات ئه‌و دوو كه‌سه دایك و كوڕن.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و به‌دواداچوونی هێزه‌كانمان له به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین له ڕانیه، دوو كه‌سیان به‌ناوه‌كانی ( ش،ف،س ) و ( ش،م،ع ) ده‌ستگیر كرد كه ئه‌و دوو كه‌سه كوڕ و دایكن.
ڕاشیگه‌یاندووه: ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا هه‌ستاون به دزینی چه‌ند ئامێرێكی ئای پاد له دوكانێكی مۆبایل.
ده‌شڵێت: دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له به‌رده‌م پۆلیس و دادگا دانیان ناوه به‌تاوانه‌كه‌یان و له ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و به ماده‌ی 446 له یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.