ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین حه‌شدی شه‌عبی له موسڵ و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پاشه‌كشه پێ بكه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاواره‌كانی ئه‌م ناوچانه بگه‌ڕێننه‌وه زێدی خۆیان یانیش پێداویستیان بۆ دابین بكرێت.
شێروان دووبه‌ردانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، به‌هۆی خراپی ره‌وشی ئه‌منی پارێزگای موسڵ هه‌وڵ ده‌ده‌ین به بڕیارێكی په‌رله‌مان حه‌شدی شه‌عبی له موسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پاشه‌كشه پێ بكه‌ین و له شوێنی ئه‌وان پۆلیسی فیدراڵی و هێزی پێشمه‌رگه جێگیر بكرێن.
له‌باره‌ی ئاواره‌كانی موسڵ و كریستیانه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه تا ئێستا له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژین شێوان دووبه‌ردانی گوتی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ههماههنیگیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كانی بگه‌ڕێننه‌وه زێدی خۆیان یانیش پێداویستیان بۆ دابین بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی هه‌بوونی هێزی جیاواز له موسڵ ئێستا ئاواه‌ركانی جارێكی دیكه ڕووله كه‌مپه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.