Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 22:56

نەتەوەیەکگرتووەکان: ئێمە خۆشحاڵین بە رێکەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر

بەپێویستیش دەزانێت جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە بكرێتە دەستپێكی كارەكان
کوردستان TV
#7
100%

جەنین هێنیس پلاسشخات، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا رایگەیاند: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەم ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ نەهێشتنی جیاوازییەکانیان و گەیشتنە چارەسەرێکی ماوەدرێژ دەربارەی بابەتە دیارەکان.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق راپۆرتێکی پێشکەش بە ئەنجوومەنەکە کرد و رایگەیاند، داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات ئەو دەرفەتەی ئێستا هەیە بقۆزنەوە بۆ نەهێشتنی جیاوازییەکانیان، خۆشحاڵی بەرانبەر بە ڕێكەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ دەردەبڕێت سەبارەت بە یەكخستنی گومرگ، بەپێویستیشی دەزانێت جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە بكرێتە دەستپێكی كارەكان.

ئەمڕۆ چوار شەممە، جینین هینیس بلاسخارت، نێردەی نێونەتەوەیی بۆ عیراق و سەرۆكی نێردەی یۆنامی، لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشدا ، كورتەیەك لە راپۆرتی ئەم دواییەی ئەمینداری گشتی لەبارەی یۆنامی و دوایین پەرەسەندنەكانی لە عیراق، خستەڕوو.

پلاسشخات ڕایگەیاند: ئێمە خۆشحاڵین بە رێكەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ یەكخستنی گومرگەكان، بەپێویستیشی زانی “جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە بكرێتە دەستپێكی كارەكان.

پلاسشخات ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی کورد، جەختی کردووەتەوە کە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاشیگەیاند کە بەرەوپێشچوونی باش هەیە لەم ڕووەوە هەیە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.