Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 21:17

‌وەزارەتی ناوخۆ داوایه‌ک ئاراسته‌ى هاووڵاتیان ده‌کات

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ڕێنماییه‌ك  لەبارەی بەکارهێنانی غاز بڵاوكردەوە و  داوای لە هاوڵاتیان كردووە لەپێناو سەلامەتی گشتییدا پابەند بن بە رێنماییەكانەوە.

 وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت پێویستە بوتڵی غازی ماڵان بە لایەنی كەمەوە سێ مەتر دوور بێت لە كارەبا ‌و گەرمی، لە میوانخانە ‌و چێشتخانەكانیشدا دەبێ بەلایەنی كەمەوە بوتڵی غاز پێنج تا حەفت مەتر دووربێت .

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات پێویستە راستەوخۆ تیشكی خۆر بەر بوتڵی غازی شل نەكەوێت، بەڵكو بوتڵ و تەنكەرەكان لەژێر كەپرێك دابندرێن ‌و بواری هەواگۆركێشی هەبێت.

وەزارەتی ناوخۆ داوای لە هاوڵاتیانسش ده‌كات  كه‌ ئامێری دژە هەورە تریشقە لەسەر بانی ماڵەكان ‌و لەسەر بانی شوێنە گشتییەكان دابندرێ، ‌لەسەر بوتڵ و تەنكەری غازیش زانیاری تەواو لەسەر جۆری غازەكە بنووسرێت، دووری نێوان دوو بوتڵ و تەنكەریش بەلایەنی كەمەوە دەبێ 3 مەتر بێت.


شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.