مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی قه‌زای شنگال رایگه‌یاندووه : چه‌كدارانی په‌كه‌كه و لقه‌كانی سه‌ربه ئه‌و رێكخراوه و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رێگرن له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال و هۆكاری سه‌ره‌كی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی سنووره‌كه‌ن، چه‌ندین جار داوامان له حكوومه‌تی عێراق كردووه كه رێگه نه‌دات به بوونی گرووپی چه‌كداری ناده‌ستووری و ناشه‌رعی، كه‌چی حكوومه‌تی عێراق جگه له به‌ڵێن، هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی له‌م بواره نه‌ناوه.
گوتیشی: جگه له بازرگانیكردن به چه‌ك، په‌كه‌كه بازرگانی به‌و ده‌رمان و كه‌لوپه‌له پزیشكییانه‌ش ده‌كات كه له ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ شنگال ده‌نێردرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌روه‌ت و سامان و مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵكی سنووره‌كه وه‌ك سه‌رانه وه‌رده‌گرن و به تاڵان ده‌یبه‌ن و له سووریا ده‌یفرۆشن و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بۆ چه‌كداره‌كانیان سوودی لێوه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.