دوای یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام و ڕیال مه‌درید، سانتیاگۆ سۆلاری ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری ڕیال خۆشحاڵی خۆی به ئاستی به‌رزی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی له یاریه‌كه ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه له چامپیۆنس لیگدا یاری ئاسان نیه‌و سه‌رجه‌م یاریه‌كان سه‌خت و ئاڵۆزن
سۆلاری گوتیشی، له یاریه‌كه‌دا ئه‌ركمان قورس بوو، به ته‌واویی هێزو تواناوه ڕووبه‌ڕووی ڕكابه‌ره‌كه‌مان بووینه‌وه‌و ئه‌وانیش به هێزه‌وه فشاریان ده‌كردو گه‌مارۆیان دابووین، به‌ڵام توانیمان به‌سه‌ر فشاره‌كانیاندا زاڵ بین و پلان و شێوازی خۆمان بسه‌پێنین و سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ین
لای خۆشیه‌وه ئێریك تین هاگ ڕاهێنه‌ری ئه‌یاكس ڕایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی بێ ئه‌زموون نیه، به‌ڵكو له یاریه‌كه‌دا ئه‌كتیڤیتی ئه‌وتۆیان نه‌بوو تا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن، تین هاگ ئاشكراشی كرد كه پێویسته له یاریه‌كانی داهاتوودا گرنگی زێتر به ئاست و تواناكانیان بده‌ن تا ئه‌نجامی باش تۆماربكه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.