بەشی بەدواداچوون، لە راگهیاندنى لقى3ی پارتی دیموکراتی کوردستان له كهركووك، وهڵامی کەسێك بەناوی (رەوەند) گوایە جێگری مەڵبەندی یەکێتییە له کەرکووك دهداتهوه، دهڵێت: هەرچەندە نەخۆی و نە خیانەتکارانی هاوپێشەی لە 16ی ئۆکتۆبەر شایەنی وەڵام دانەوە نین.
شەوی 13 لەسەر 14 ی شوباتی 2019 لە بەرنامەی رووداوی ئەمرۆ لە کەناڵی رووداو کەسێك بەناوی (رەوەند) گوایە جێگری مەڵبەندی یەکێتییە له کەرکووك هەندێك بۆڵە بۆڵی دوور لە راستی و خەیاڵ پڵاوی سەیری باس کرد ، دەمی لە کوردایەتی دەکوتا.
هەرچەندە نەخۆی و نە خیانەتکارانی هاوپێشەی لە 16ی ئۆکتۆبەر شایەنی وەڵامدانەوە نین ، پیاوی بەرنامەی ڕووبەروو لەگەڵ کەس نین ، تەنها فرسەتی تەنهاییان بۆ برەخسێت پەلامار دەدەن .
بەو کەسەی لە کاتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان جورئەتی نەبوو ئاڵای کوردستان بەدەستەوە بگرێت یان لە ملی بکات کە شایەنی نەبوو، بە بەڵگە و دیکۆمێنتیش هەر لە کەنالی رووداو هەیە ، دەلێین بەم بۆلە بۆلە نە خەلك چەواشە دەکرێن و نە تۆ و نە ئەوانەی خیانەتکارن پۆست وەردەگرن ، تەنها دەتانەوێت خۆتان لای کاربەدەستانی حزبەکەتان شیرین بکەن . ئەو کەسە کەسە ئەلفێکی بەسە.
بەشی بەدواداچوون
لە راگەیاندنی لقى 3ی كهركووك
پارتی دیموکراتی کوردستان
2019/2/14
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.