Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 22:21

مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ له سلێمانی
مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
کوردستان TV
100%

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆكان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15-2-2019 پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ سلێمانی بۆ جارێكی دیكه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ . 

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سلێمانییه‌وه‌ پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ردوو شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ . 

شیاوی باسه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پیرمام كۆبوونه‌وه‌ و وته‌بێژی هه‌ردوولاش دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایانگه‌یاند: كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوویان ئه‌نجامداوه‌ و لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له‌مه‌ڕ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئارادایه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.