Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 22:21

کەشناسی: ئەگەری لێزمه‌ باران هه‌یه‌

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كەشناسی: ئەگەری لێزمه‌ باران هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه‌ بڵاوکردەوە.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15-2-2019 لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت له‌گه‌ڵ باران وه‌ به‌فربارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، له‌ كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ دابارین زیاتر ده‌بێت و له‌ هه‌ندێك شوێن ئه‌گه‌ری لێزمه‌ باران هه‌یه‌.

كەش

 

هەر بەپێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبه‌ی شه‌ممه‌ 16-2-2019 به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مڕۆ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت له‌گه‌ڵ باران وه‌ به‌فربارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كاته‌كانی دوای ئیوه‌ڕۆ كاریگه‌ری كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

كەش

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.