Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 22:21

ڕوونکردنەوەیه‌ک لەبارەی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن

لە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
ڕوونکردنەوەیه‌ك لەبارەی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی لەبارەی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن لە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی كردۆته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت: "دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێكکارەکان و دەرچوونی فەرمانی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان، ئێستا دابەشکردنی پارەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە".

سەبارەت بە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كۆمسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لە هەفتەی داهاتووتر واتە یەكشەممە 24/2/2019، دەست بە دابەشکردنی پارەی پاداشتەکە دەکرێت لەڕێگای بانکی هەڵەبجەوە، بەپێی خشتەیەك کە لەلایەن فەرمانگی کۆمسیۆنی هەڵەبجەوە بۆیان دیاری دەکرێت بەپێی بنکە لاوەکییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.