Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 22:21

سبه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆده‌بنه‌وه‌

له‌ شاری سلێمانی
سبه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆكان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی شه‌ممه‌ 16-2-2019 شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی بۆ جارێكی دیكه‌ كۆ‌ده‌بنه‌وه‌. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دواپێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن. 

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ پیرمام كۆبوونه‌وه‌ و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وته‌بێژی هه‌ردوولا بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایانگه‌یاند: كه‌ لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان هه‌ردوولا له‌ئارادایه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.