ئەمڕۆ هەینی لە چوارچێوەی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبۆووە.
لە دیدارەکەدا پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو گەلی رووسیا و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە تایبەتی سووریا تاوتوێ کرا.
لەم بارەیەوە مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی بەرامبەر ئایندەی گەلی کورد لە سووریا نیشان دا، وێڕای جەختکردنەوە لە بایەخ و گرینگی چارەسەری سیاسی بۆ دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لەم وڵاتە، هانی رووسیای دا لە چوارچێوەی گفتوگۆ گشتییەکاندا هاوکار و یارمەتیدەر بێت لە بەرەو پێشبردنی ئەو ئامانجەدا.
میکانیزمی پەرەپێدانی پەیوەندی بەهێزی ئابووری رووسیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بە شێوەیەکی گشتی تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان و بڕیارسازانی ئەمنیی نێودەوڵەتی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن بە سەرۆکایەتی شاندێک لە ئەڵمانیایە، کە پێكهاتوون لە سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا.
لەمبارەوە ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ھەبوو".
مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" نووسیویەتی "کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارمان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ھەبوو، باسمان لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان خەڵکی کوردستان و ڕووسیا کرد، ھەروەھا باسمان لە بارودۆخی سووریا و ڕێگاکانی برەودان بە پەیوەندییە بازرگانییەکان و وەبەرھێنان لەگەڵ کوردستان و عێراق بە گشتی کرد".
لهو كۆبوونهوهیهدا مهسرور بارزانى نیگهرانى خۆى سهبارهت به داهاتووى كورد له سووریا دهربڕیوه و جهختیشى لهسهر گرنگى چارهسهرى ئاشتى بۆ قهیرانى سووریا كردووهتهوه، كه گرهنتى پاراستنى ماف و سهلامهتى كورد له سووریا له خۆ بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.