سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 17 ى 2 ى 2019 مووچه‌ى مانگی 11 ى ساڵی 2018 هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ، ناوخۆ ، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئاینیی ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رەگەزنامەی هەرێم دابه‌ش ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم راشیگه‌یاند بۆ رۆژى دووشه‌ممه 18 ى 2 ى 2019 مووچەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ، گشتی ئاسایش، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، هێزی به‌رگریی فریاكهوتنپۆلیسی نه‌وت و گاز، دەدرێن.
سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه راشیگه‌یاند بۆ رۆژى سێشه‌ممه 19 ى 2 ى 2019 ، مووچهىی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى شاره‌وانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ، كاره‌با، پلاندانان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن دابه‌ش ده‌كرێت
له‌هه‌مان رۆژدا موچه‌ی هه‌ریه‌ك له دەستەکانی دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، دەستەی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی گشتی ناوچه، كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ، هەروەها كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن وده‌زگای گشتی کاروباری مین دابه‌ش ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌بۆ رۆژانى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو خشته‌ى دابه‌ش كردنى مووچه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
چوارشه‌ممه
20 - 2- 2019
وه‌زاره‌تى پیشەسازی و بازرگانی
وه‌زاره‌تى رۆشنبیری
وه‌زاره‌تى ئاوەدانکردنەوە
سەرۆکایەتی هەرێم
سەرۆکایەتی پەرلەمان
ئەنجوومەنی وەزیران
رۆژى پێنجشه‌ممه 21 - 2 - 2019
خانەنشینانی سەربازی
یەکشەممە 24 - 2- 2019
خانەنشینانی مەدەنی
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.