له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلی هاورده‌كراوی ئه‌مریكی هاوڵاتیان له‌مه‌ترسیه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه ڕایده‌گه‌ێنێت ، گومانی تێدا نییه په‌ره‌شوت (كیسی هه‌وایی)ی ئۆتۆمبێل یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌لامه‌تی ناو ئۆتۆمبێل، كه شۆفێر‌و سه‌رنشینه‌كان له‌كاتی ڕووداوی هاتوچۆدا ده‌پارێزێت له‌مه‌رگ‌و زیانی جه‌سته‌یی.
هاتووچۆی سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه زۆرێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له‌ئه‌مریكاوه له‌ڕێگه‌ی ئیماراته‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه سیستمی په‌ره‌شوته‌كانیان له‌كاركه‌وتووه، به‌مه‌ش ئه‌و ئۆتۆمبێلانه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی سه‌لامه‌تیان تێدا كه‌تیڤ نییه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، بۆیه پیویسته شۆفێران سیستمی په‌ره‌شوتی ئۆتۆمبێله‌كانیان چاكبكه‌نه‌وه، هاوكات لایه‌نی په‌یوه‌ندی داریش به‌تایبه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵ له‌هاورده‌كردنی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه‌دا سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان له‌به‌رچاوبگرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.