ئاراس ستار په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ئه‌مرۆ له‌شاری سلێمانى له‌باره‌ى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو شاندی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند ، كۆبوونه‌وه‌كه گفت‌و گۆ ده‌بێت له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى هه‌رێم
میدیای بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بزووتنه‌وه‌كه وەڵامی پاكێجەكانی پارتی ئامادە كردوەو لەكۆبونەوەكەدا دەیداتە وەفدەكەی پارتی، هاوكات پارتی‌یش وەڵامی ئەو نەخشە رێگایەی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەداتەوە كە لە كۆبوونەوەكەی رۆژی پێنجشەممەیاندا پێشكەشی پارتی كرابو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.