نه‌قیب كه‌یفی عومه‌ر عه‌لی وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ، به‌نووسراوی ژماره(٢٤٨٣٥ له ٢٠١٨/٤/٢٩) ، نووسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان/پلان دانان ژماره(٢٠١٨/٦/١٠) بریاردرا به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرتی(ڕاپه‌رین/رانیه)
راشیگه‌یاند به كردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه زیاتر له(٢٥٠)هه‌زار هاووڵاتی ده‌توانی سودمه‌ندبن له ده‌ركردنی پاسپۆرت و نوێ كردنه‌وه‌ی پاسپۆرت
نه‌قیب كه‌یفی عومه‌ر عه‌لی وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ، كه‌جگه له‌هه‌ندێك حاله‌تی وونبوو و ته‌له‌فی پاسپۆرت نه‌بێت, به كردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه‌ش كۆی گشتی نووسینگه‌كانی پاسپۆرت له هه‌رێمی كوردستان ده‌بیته(٦)نووسینگه.
راشیده‌گه‌ێنێت ده‌وام كردن و كاركردن له‌م نووسینگه‌یه و ده‌ركردنی پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیان له‌م ده‌ڤه‌ره پێویستی به‌م پێداویستیانه هه‌یه و شێوازی کار کردنمان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت و لەهەرگۆڕانکارییە کیش کەدروست بێت ئاگادارتان دەکەینەوە :
۱ لەڕۆژانی یەک شەممە تا ٥ شەممە دەوام دەبێت.
۲ دەوامی ڕۆژانە تا کاتژمێر ۱ ی دوا نیوە ڕۆدەبێت.
۳ هەموو ڕۆژەکان لەهەمان کات وەرگرتنەوەی پاسپۆرتیش هەیە.
٤ ئەوانەی مامەڵەی تازە کردنەوە دەکەن دەتوانن لەگەڵ پاسپۆرتە تازەکە ، پاسپۆرتە کۆنەکەش وەربگرنەوە .
٥ لەم قۆناغەدا لەماوەی ۱٥ ڕۆژ پاسپۆرت دەدرێتەوە و لە ئاییندەیەکی نزیک ئەو ماوەیەش کەم دەکەینەوە .
٦ هاوڵاتی پێویستە ناسنامه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی فسفۆڕ بیت،یاخود کارتی نیشتیمانی پێ بێت و کارتی زانیاری و دوو وێنە .
۷ سەرەتا پێش هاتنە ناو فەرمانگە ،فایلێک ئامادە بکات کە پێک دێت لەکۆپی بەڵگە نامەکان و چەکێک، بە بڕی ۲٥ هە زار دینار کەلەبانقی نزیک فەرمانگە هەیەو فۆڕمێکی تایبەت بەدەرهێنانی پاسپۆرت.
نه‌قیب كه‌یفی عومه‌ر عه‌لی وته‌بێژى ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمی كوردستان
نه‌قیب كه‌یفی عومه‌ر عه‌لی ڕاشیگه‌یاند لەئێستادا سەرەی ناو نوسین نییە، بەڵام لە کاتیکدا سەرە هەبوو کەسوکاری شەهید و کەم ئەندام و نەخۆش و حاڵەتە خێراکاندا سەرە نایان گرێتەوە .
وتیشى هاوڵاتیان پێویستیان بەهیچ پشگیری و واستە کردنێک نییە هەر داوا کارییەکتان هەبوو راستەوخۆ سەردانمان بکەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.