نه‌قیب كه‌یفی عومه‌ر عه‌لی وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ی كه شویان كردووه به پیاوی بیانی ، ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان تۆمار بكرێت پێویسته سه‌ردانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه بكه‌ن كه دایكه‌كه ناوی لێ تۆمار كراوه و پێناسی باری شارستانی وه‌رگرتووه
راشیدهگهێنێت پێویسته له‌كاتى سه‌ردانیه‌كه ئه‌م پێداویستیانه‌ی خواره‌وه پێبێت
1. پێناسی باری شارستانی و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی دایكی مندڵه‌كه
2. كارتی زانیاری به ناوی دایكه‌كه‌وه بێت .
3. به‌ڵگه‌ی بیانی و كارتی نشینگه‌ی باوكی منداڵه‌كه
.
4. به‌ڵگه‌ی هاوسه‌رێتی به زمانی عره‌بی .
5. به‌ڵگه‌ی له دایك بوونی منداڵه‌كه, به زمانی عره‌بی .
6. پێناسی باری شارستانی و ڕه‌گه‌زنامه‌ی دایك و باوكی دایكی منداڵه‌كه واته ( باپیر و داپیر ) ی منداڵه‌كه .
7. پشتگیری شوێنی نیشته‌جێ بوون (تأید سكن) ره‌سمی دایكهكهو منداڵه‌كانی پێوه بێت , به زمانی عره‌بی .
8. وێنه‌ی تۆماری ساڵی (1957) دایكهكهو باپیر و داپیری منداڵه‌كه.
نه‌قیب كه‌یفی عومه‌ر عه‌لی وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، دوای ووردبینی كردنی به‌ڵگه‌كان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی یان فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی, كاری پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.