لابردنی بازگه گومرگییه ناوخۆییه‌كانی نێوان كه‌ركوك و نهینهواو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌پێی نووسراوێكی ده‌سته‌ی گشتی گومرگه‌كان كه واژۆی جه‌مال حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری خاڵی گومرگی باكووری كه‌ركوكی له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ی بازگه‌ی گومرگی كه‌ركوك- هه‌ولێر كراوه، ئاماژه بۆ كراوه كه كار به پێناسی گومرگی یه‌كگرتوو له هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كانی وڵات به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌كرێت و خاڵه گومرگییه ناوخۆكانی نێوان كه‌ركوك و نهینهواو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ههڵوهشێندراونهتهوهو له‌مڕۆوه كاری پێ ده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.