لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ چەندین بەرپرس و بڕیار بەدەستی وڵاتان کۆبووەوە، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كانی مەسرور بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دیدار‌و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان خسته‌ڕوو.
مەسرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتی: له‌م یه‌ك دوو رۆژه به‌شداریمان كرد له‌م كۆنفرانسه وه چه‌ندین گفتوگۆی و دیدارمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌م وڵاتانه‌ی كه به‌شدار ئه‌م كۆنفراسه بوون، وه له‌م دیدار‌و گفتوگۆیانه بیروبۆچوونه‌كانی خۆمان ئاڵوگۆركرد و چه‌ندین پرسی گرنگی ناوچه‌كه‌مان خسته به‌رباس، له‌وانه باسی دۆخی كورده‌كانی سوریا و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا باری ئابووری له كوردستان هه‌وڵمان داوه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دۆستی ئێمه‌ن بتوانن زیاتر یارمه‌تیده‌ری هه‌رێمی كوردستان بن.
هه‌روه‌ها مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه داعش یه‌كێك بوو له‌و بابه‌تانه‌ی كه زۆر به چری له‌سه‌ر باسمان كرد‌و ئاڵوگۆری بیروبۆچوونمان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌ی كه هاوپه‌یمانی ئێمه بوون، به درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو له شه‌ڕی دژی تیرۆر، وه هیوادارین ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر یارمه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان بدرێت، پشتگیرییه‌كی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.