Erbil 38°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 02:33

داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی سه‌ر هێزه‌کانی میسر گرته‌ ئه‌ستۆ

سوپای میسر باسی له‌ كوژرانی 15 سه‌ربازیی خۆی كردبوو
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌ڕی " ئه‌عماق "ـی داعش به‌رپرسیارێتیی هێرشی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆسه‌ر سه‌ربازانی میسر له‌ باكووری بیابانی سینا گرته‌ ئه‌ستۆ و رایگه‌یاند 20 سه‌ربازی سوپای ئه‌م وڵاته‌ به‌ هۆی هێرشه‌كه‌ی ئه‌وان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ڵبه‌ت هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌م گروپه‌ بۆ  گرتنه‌ ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه‌ نه‌بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرا له‌ ده‌ستهه‌بوونی ئه‌ندامانی خۆی له‌م هێرشه‌دا بخاته‌ڕوو.

سوپای میسر به‌ر له‌وه‌ی داعش به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ، باسی له‌ كوژرانی 15 هێزی سه‌ربازیی خۆی كردبوو، هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو كه‌ 7 چه‌كداری داعش له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سوپای میسردا كوژراون.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ یۆرۆ نیوز

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.