نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت: دانیشتنی به‌رێز مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی به‌شداربووی كۆنگره‌ی میونشن، نیشانه‌ی پێگه‌ی به‌رزی هه‌رێمی كوردستانه .
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی دیڤچوونی كوردستان تیڤی كه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه تایبه‌ت بوو به (كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پێگه‌ی هه‌رێم له پرسه ئه‌منییه‌كان) رایگه‌یاند: كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئه‌مساڵ جیاوازتر و گرنگتره له‌چاو ساڵانی پێشووتر ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی سوریا به‌ره‌و ئاستێكی تر ده‌ڕوا .
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دلاوه‌ر ئاژگه‌یی رایگه‌یاند: به‌شداریكردنی به‌رێز مه‌سرور بارزانی وه‌ك راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی زۆر گرنگی هه‌یه له ئاڵوگۆڕكردنی بیروبۆچوون و زانیاریه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمان له شه‌ڕی داعش و وڵاتانی دراوسێ و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌مه‌ش دانیشتنی به‌رێز مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی به‌شداربووی كۆنگره‌ی میونشن، نیشانه‌ی پێگه‌ی به‌رزی هه‌رێمی كوردستانه .
له‌باره‌ی ناردنی هێز له لایه‌ن وڵاتانه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: هیچ وڵاتێك ئاماده نییه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێزی گه‌وره بنێرێت.
سه‌باره‌ت به پرسی په‌نابه‌ران ئاژگه‌یی وتی: هه‌رێمی كوردستان رۆڵی گرنگی هه‌یه له داڵده‌دانی په‌نابه‌ران و ئه‌وه‌ش به‌لای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه زۆر گرنگه به‌ڵام هاوكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ئاستی قوربانییه‌كان و قورسایی ئه‌ركه‌كه نییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ كێشه‌ی ئاواره‌كان و په‌نابه‌ران ده‌بوایه به‌غدا زیاتر ئه‌ركه‌كه به ئه‌ستۆوه بگرێت نه‌ك كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا راشیگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان رۆڵی یارمه‌تیده‌ری هه‌یه له پرسه‌كانی كوردستانی سوریادا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.