دوای سێ ساڵ لە راگرتنی، بڕیارە رێنمایی نوێ لەلایەن حكوومەتەوە بۆ خەرجكردنی مووچەی چاودێریی خێزان دەربكرێت.
محەمەد گەزنەیی، بەڕێوەبەری تۆڕی كۆمەڵایەتی ھەولێر به كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بڕیارە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دوای پێداچوونەوە، رێنمایی نوێ لەبارەی مووچەی تۆڕی چاودێریی خێزان دەربكات و لەمەودوا بەپێی رێنمایی نوێ ھاووڵاتییان دەتوانن سوودمەند بن لە وەرگرتنی مووچەی تۆڕی چاودێریی خێزان، كە بەپێی رێنماییەكانی پێشوو، زیاتر مووچەكە بۆ ئەو ژنانەیە كە بێ ھاوسەرن و بۆ قوتابیانی خێزاندار و ئەوانەیە كە ھیچ مووچە و داھاتیان نییە و بەردەوامن لەسەر پڕۆسەی خوێندن.
بەڕێوەبەری تۆڕی كۆمەڵایەتیی ھەولێر ڕاشیگەیاند: ساڵانی پێشوو 76 ھەزار كەس لە وەرگرتنی مووچەی چاودێریی خێزان سوودمەند بوونە، بەڵام لەگەڵ ھاتنی قەیرانی دارایی و بوونی ناوی ھەندێ كەس، كە پێویستیان بەو مووچەیە نییە، ماوەی سێ ساڵە مووچەی چاودێری خێزان راگیراوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.