له دوو پهیامدا مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵیادی دامهزراندنى ههردوو رێكخراوى یەکێتی قوتابیان و لاوان پیرۆز دەکات هاتووه، بارزانی نەمر فەرموویەتی (لاوان شوورەی پۆڵایینن) هەر بۆیەش ئێوە مایەی ئومێدوهیوای گەلەكەمان بوون، پێویستە بۆ لەمەودواش بەپێی هەلومەرجی ئەمڕۆو داهاتوو رۆڵی گرنگ و پڕ شانازی خۆتان ببینن، ئهمه دهقهكهیهتی:
بەڕێزان/ سكرتێروئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی كوردستان..
66 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان رەت دەبێ، ئەو رێكخراوەی بەدرێژایی تەمەنێكی پڕ لە بەخشش و تێكۆشان رۆڵی بەرچاووكاریگەری خۆی بینیوە لە هەوڵ و كۆششەكانی بۆ بەدیهاتنی دەسكەوتی زیاتر بۆ توێژی هۆشیارووخوێنگەرمی لاوان و كۆمەڵگەكەمان.
بارزانی نەمر فەرموویەتی((لاوان شوورەی پۆڵایینن))هەر بۆیەش ئێوە مایەی ئومێدوهیوای گەلەكەمان بوون، پێویستە بۆ لەمەودواش بەپێی هەلومەرجی ئەمڕۆوداهاتوو رۆڵی گرنگ وپڕ شانازی خۆتان ببینن، خزمەتی زیاتری ئەو ئەزموونە بكەن وپارێزگاریش لەو دەسكەوتانەی هاتوونەتە دی بكەن.
خەباتی نەپساوەی ئەو كاروانە سەركەشە لەو (٦٦)ساڵەی تەمەنیدا توانیویەتی وەك رێكخراوێكی گرنگ و ئەكتیڤ كۆكەرەوەی هێزوتواناكانی سەرجەم لاوان، ئەركی خۆی بەجێبێنێ و رۆژ بەرۆژیش بەردەوام و بەرفراوانتر و زیاتر مكور بێ لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامەوپرۆگرامەكانی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەوجیهانیش رۆڵی شیاوی خۆی ببینێ.
بایەخ و گرنگی رۆڵی توێژی لاوان لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانیشدا هەمیشە بەرچاووبەرهەمدار بووە لەپێناو پەرەپێدانی بوارە جیاجیاكانی كۆمەڵگەوبەرەوپێشبردنیان و لەرووی دەوڵەمەندكردنی بواری رۆشنبیری وكولتووری، هەر بۆیە لەو بوارەشدا جێدەستتان دیاروبەرچاوە و دیاریشە یەكێتی لاوان لەو رێگایەدا بە دەیان سەركردەو سیاسەتمەداروكەسایەتی لێهاتووی پێگەیاندووە بۆ سەر كۆڕومەیدانی خەبات وتێكۆشان.
لەم یادەدا وێرای پیرۆزباییمان لە ئێوەوكادیروئەندامانی رێكخراوەكەتان و سەرجەم لاوانی كوردستان، پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ ئێوەویەكێتیەكەتان دووپات دەكەینەوە، ئومێدەوارین بۆ داهاتووش هەردەم پێشەنگ بن وبەرەو پێش بچن بۆ بەدیهێنانی گشت ئامانجەكانتان. وەك هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسانە كاروباروچالاكییەكانی ساڵی داهاتووی یەكێتیە تێكۆشەرەكەتان رابپەڕێنن.
سڵاو لە خەباتی نەپساوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان..
پارتی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەکات
بەڕێزان/ سكرتێرو ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و هەڤاڵانی لیژنەی راپەڕاندنی یەكێتی قوتابیانی كوردستان
یەكێتی قوتابیانی كوردستان ئەمڕۆ (66) ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یاددەكاتەوە، یادی كاروانێكی پڕ لە شانازی لە كاروچالاكی و كۆشش وكۆڵنەدان، ئەو یەكێتیە نەبەزەی كە لە قوتابخانەی كوردایەتی و پارتی و رێبازی پیرۆزی ((بارزانی نەمر)) سەرچاوەی گرتووە، هەروەها بەبەرنامەو پلانی دەوڵەمەند و بەرهەمداری خۆی بەدرێژایی خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان رۆڵی شیاووگرنگی خۆی گێراوە و، بە چرای زانست و پێشكەوتن مێژوویەكی شكۆمەندانەی بۆ خۆی و سەرجەم توێژی قوتابیانی کوردستان تۆمار كردووە.
دامەزراندنی یەكێتی قوتابیانی كوردستان، دەستکەوتێکی گرنگ و بایەخداری بزووتنەوەی رزگاریخوازیمانە، لەبەرئەوەی توێژی قوتابیان خاوەن سەنگ و هێزوتوانایەكی لەبن نەهاتوون و وەك گەنجینەیەكی بەهاداری خەباتی گەلەكەمانن، لەو پێناوەشدا یەكێتـی قوتابیانی كوردستان بێشومار سەركردەوكادیری لێوەشاوەودڵسۆزی بەرهەم هێناوە.
رۆڵی ئێوە و سەنگی ئێوەی قوتابیان زۆر گرنگ و چارەنووسسازە بەتایبەتی لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا، بۆیە پێویستە هەوڵ وكۆشش و بەرنامەكانتان لەپێناو پتەوكردن و بەهێزكردنی ئەو ئەزموونەو داكۆكیكردن لە دەسكەوتەكانمان و رەتدانی ئەو قۆناغە بێت بۆ داهاتوویەكی رۆشنتر.
بەوبۆنەیەوە، کە ھاوکات رۆژی قوتابیانی کوردستانیشە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەوسەرجەم كادیر و ئەندامانی رێكخراوەكەتان و تێكڕای قوتابیانی كوردستان دەكەین و، جارێكی دیكە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ یەكێتیەكەتان و كاروبەرنامەكانتان دووپات دەكەینەوە لە بەدیهێنانی ماف و داخوازییەکانتان.. ئومێدەوارین هەردەم لەئاست گرنگی ئەو ئەركە پیرۆزەتان دابن ومایەی متمانەی ئەو توێژە و پێشەنگی بزووتنەوەی پیشەوەرانەی قوتابیان بن بۆ بەرجەستەكردن وبەدەستهێنانی داواكاری وخواست و ویست ومافەكانتان..
سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدە نەمرانەی لە رێگای سەروەری و سەرفرازی یەكێتیەكەتان و مافەرەواكانی گەلەكەمان گیانیان بەخشی..
سڵاو لە(66)ساڵەی دامەزراندن و خەباتی بەردەوام و بێسرەوتنی یەكێـتی قوتابیانی كوردستان..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
17/2/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.