Erbil 38°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 04:26

چۆن منداڵه‌کانمان هان بده‌ین بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێب ؟

پێکەوە سەردانی کتێبخانەکان بکەن
کوردستان TV
100%

منداڵ وه‌ك لاپه‌ره‌یه‌كی سپی و بێگه‌رد وایه‌ ، ده‌توانین چۆن بمانه‌وێت ئاوا په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین و فێری ژیانی بكه‌ین ، ئه‌مه‌ش به‌ پێی قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌بێت .

كتێب وه‌ك باشترین هاورێی مرۆڤ ناسراوه‌ ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و كاری نابه‌جێ دووریان ده‌خاته‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا خوێندنه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ سوودێكی زۆریان پێده‌گه‌یه‌نێت  .

هاندانی منداڵ بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت ، سه‌ره‌تا پێویسته‌ کاتێکی هێمن و ئارام رۆژانە تەرخان بکە، بۆ ئەوەی دوور لە ژاوەژاو کتێبی بۆ بخوێنیتەوە، بۆ نمونە پێش نوستن ، هه‌روه‌ها ده‌بێت بەپێی تەمەنەکەی ئەو چیرۆکانە دیاری بکەین کە تێگەیشتنی بۆ ئەو ئاسانە، سەرەتاش بە کتێبە ئاسانەکان .

هاوشێوەی رۆتینێک یان پێویستیەکی رۆژانەی لێبکە ، بۆ ئەوەی فێربێت و بە ئەرکی بزانێت ، بەشێوازی ئەرێنی باس لە سوودەکانی کتێب خوێندنەوە بکە و هانی بدە چۆن بەردەوام بێت ، هەوڵبدە لە سەرەتاوە بەشێک لە چیرۆکەکان بە وێنە روون بکەیتەوە، بۆ ئەوەی زیاتر ئارەزووی بکات .

پێکەوە سەردانی کتێبخانەکان بکەن ، چیرۆکەکەی بۆ باس بکە چێژی لێ ببینێت، بۆ نمونە بەکارهێنانی دەنگی جیاواز ، لە کۆتایيدا دەگاتە ئەو قۆناغەی ئەگەر تۆش کاتی خوێندنەوەت نەبێت، خۆی هەوڵدەدات بیخوێنێتەوە .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.