عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاندووه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی نه‌بووه له ته‌قاندنه‌وه‌ی پاسه‌كه‌ی پاساوانانی سنووریی شاری زاهیدانی ئێران و ده‌ڵێت ئه‌مه تۆمه‌ته بۆ ئه‌وان هه‌ڵبه‌ستراوه.
جوبێر له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: حكومه‌تی ئێران به مه‌به‌ستی به‌لاڕێدا بردنی رای گشتیی هاوڵاتییانی خۆی ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی ئێمه كردووه و ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ستمان له‌م ته‌قینه‌یه‌دا هه‌بووبێت.
به‌رپرسانی ئێران و له‌ناویاندا فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران رایانگه‌یاندووه سعوودیه و ئیمارات به‌رپرسیاری ئه‌و هێرشه‌ن كه به‌مدواییه كرایه سه‌ر پاسه‌كه‌ی شاری زاهیدان، به‌ڵام حكومه‌تی ئێران تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو له‌مباره‌یه‌وه.
جێگه‌ی باسه كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا له شاری زاهیدانی ناوه‌ندی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان له ناوچه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران هێرشێكی خۆكوژیی كرایه سه‌ر پاسێكی ئه‌فسه‌رانی پاسه‌وانی سه‌ر سنوور كه سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران بوون و تیایدا 27 ئه‌فسه‌ر كوژران.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.