ن/ بكر كریم حه‌سه‌ن
فه‌یله‌سوفی به ناوبانگی یۆنانی سوقرات ده‌لێ" په‌روه‌رده‌ی ره‌وشتی بۆ مرۆڤـــــ گرنگتره له نان و جل و به‌رگ".
په‌روه‌رده‌ی ره‌وشتی بۆ مرۆڤـــ واته بنیاتنانی مرۆڤـــ، بنیاتنانی مرۆڤـــ قورسترین و زه‌حمه‌ترین پرۆسه‌یه له په‌روه‌رده به‌ڵام گرنگترینیانه.
په‌روه‌رده به مانای دروست كردن و بنیاتنانی مرۆڤـــ، ئه‌گه‌ر توانرا مرۆڤـ به جوانترین شێوه بنیات بنرێ ئه‌وا ده‌توانین ھه‌موو شتێك بنیات بنێین به شێوه‌ی راست و دروست، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی مرۆڤ بنیات بنێن ئه‌وا ناتوانین نیشتمان بنیات بنێن، چونكه بنیاتنانی مرۆڤـــ گرنگتره و له پێشتره له بنیاتنانی دیوار و نیشتمان، مرۆڤه‌كان ده‌توانن دیوار و نیشتمان دروست بكه‌ن.
بۆ نموونه له كۆنه‌وه چینیه‌كان كاتێك ویستیان ووڵاتیان بپارێزن و له ئه‌من و ئاسایش بژین چوون شوره‌ی گه‌وره‌ی چینیان دروست كرد به چه‌نده‌ھا زه‌حمه‌تی و چه‌نده‌ھا ساڵ توانیان شوره‌ی چین دروست بكه‌ن، له ماوه‌ی سه‌د ساڵی یه‌كه‌م دوای دروست كردنی شوره‌كه چین رووبه‌رووی سێ ھێرشی گه‌وره‌ی دوژمن بویه‌وه له ھه‌ر جارێك دوژمن پێویستی به په‌رینه‌وه و سه‌ركه‌وتنی شوره‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو له ھه‌ر جارێك به‌رتیل و پاره‌یان ده‌دا به پاسه‌وانه‌كان و له ده‌رگای شوره‌كه چوونه ژووره‌وه، چونكه چینییه‌كان ھه‌ر خه‌ریكی بنیاتنان و دروست كردنی شوره‌كه بوون له بیریان چوو بوو پاسه‌وانه‌كان بنیاتنان بنێن، چونكه بنیاتنانی مرۆڤـــه‌كان پێش بنیاتنانی ھه‌موو شته‌كانی تره بۆ ئه‌ورۆ له ھه‌موو شتێ پێویست تره، ھه‌موومان ده‌زانین ژاپۆن له جه‌نگی جیھانی دووه‌م دۆڕا و ووڵاته‌كه‌یان وێران بوو، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ژاپۆن بۆ شیره رژاوه‌كه زۆر نه‌گریان به‌ڵكو ده‌ستیان كرد به پلان دانان و به‌رنامه و رێڕه‌وی ھه‌ستانه‌وه‌ی ژاپۆن له‌و كه‌وتنه‌ی روویان كرده په‌روه‌رده و له رێگای په‌روه‌رده‌وه توانیان مرۆڤه‌كانیان بنیات بنێن و دروستیان بكه‌ن ئه‌وه‌ش بوو نھێنی ھه‌ستانه‌وه‌ی ژاپۆن و گه‌یشتنیان به‌و ئاسته به‌رزه و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرنگیدانی سه‌ركرده‌كانیان به خوێندنی بابه‌تێك به ناوی (په‌روه‌رده‌ی ره‌وشتی) كه له ھه‌موو قۆناخه‌كان ده‌خوێندرێ به تیوری و پراكتیكی كه ئامانج لێی دروست كردنی تاكی ژاپۆنی مرۆڤی ژاپۆنی له ناخه‌وه بۆ چه‌مكه‌كانی دڵسۆزی و راستگۆیی و رێك و پێكی و ووردی و ئه‌مانه‌ت پارێزی له ھه‌ركارێك كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ھه‌روه‌ھا نه‌رم و نیانی له كاروباره‌كانی ژیان و ھاوكاری و به ته‌نگه‌وه ھاتن و ئازایه‌تیان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ژیان و تێگه‌یشتنی قوول بۆ چه‌مكی ئازادی و سووربوون و به‌رده‌وامیان بۆ گه‌شه‌كردنی خۆیان و خوێندنه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای راستیه‌كان و رێزگرتنی بنه‌ماكانی كاروخۆشه‌ویستی و بایه‌خیان بۆ ھه‌ركارێك كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ھه‌ست كردنی قوول بۆ به‌رپرسیاریه‌تی و رێزگرتنی بنه‌ماكانی گشتی و یاسا و رێنماییه‌كانیان، خۆشه‌ویستیان بۆ خاك و نیشتمان و رێزگرتنی داب و نه‌ریته‌كانی ووڵات و ھه‌وڵدان بۆ په‌ره‌پێدانی رێزگرتن و خۆشه‌ویستی له نێوان نه‌ته‌وه‌كان و چه‌نده‌ھای تر، پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی ره‌وشتی له ژاپۆن پڕۆژه‌یه‌كی پڕاو پڕ و ته‌واوكه‌رییه ھه‌موو دام و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه به‌شدارن و ھه‌ر ئه‌وه‌ش بوو جارێكیان وه‌زیری فێركردنی ژاپۆن گوتی نھێنی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی ژاپۆن له ھه‌موو روویه‌كه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی ره‌وشتیمان كه شانازی پێ ده‌كه‌ین.
ماوه‌ته‌وه بپرسم ئایا ئێمه له ھه‌رێمی كوردستان تاچه‌ند پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنمان له‌پێناو دروست كردن و بنیاتنانی مرۆڤـــه‌كانمانه؟ تا چه‌ند توانیومانه سوود له ئه‌زموونی ئه‌و ووڵاتانه وه‌ربگرین و پرۆگرامه‌كانمان ره‌نگدانه‌وه و گوزارشتی ئه‌و كێشه‌و پێویستیانه بێت كه له كۆمه‌ڵگه ده‌گوزه‌رێت؟ ئایا ھێله‌گشتییه‌كان و نه‌خشه رێگای په‌روه‌رده‌یمان چی بووه ئه‌گه‌ر ھه‌مان بووه ئه‌نجامه‌كانمان چی بوون ؟ ھیوادارم له داھاتوودا له رێگای پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه به ئه‌مانه‌ته‌وه كار بۆ بنیاتنانی مرۆڤــ بكه‌ین و شانازی به ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجامه‌كان بكه‌ین.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.