مهسعود حهیدهر ئهندامی پێشووی ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق ڕایدهگهێنێت ، لهبارهى دانیشتنى پهرلهمانى كوردستان له18 ى شوباتدا بۆ دهست نیشانكردنى دهستهى سهرۆكایهتى پهرلهمان ڕایدهگهێنێت ، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە گەلی کوردستان نەخشەرێگایەکی سیاسی نوێی بۆ ھەرێمی کوردستان داڕشت و یەکەم ھەنگاوی ئەرێنی سیاسیان دەستپێکرد بۆ کوردستانێکی_بەھێز بە ھەبوونی بەرەیەکی بەھێزی حکومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان.
مهسعود حهیدهر ئاماژه بهوهش دهكات كه حکومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان درێژەپێدەرو تەواوکاری حکومەتەکانی پێشووترەو ئەرکی سەرەکی بەھێزکردنی بنەمای ئابوری ھەرێمی کوردستان دەبێت بە ئەنجامدانی چاکسازی ئابوری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ھەر شوێنێک بوونی ھەبێت.
راشیدهگهێنێت ، ئەوەی گرنگە حکومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان لە حزبەکانی یەکەم و دووەم و سییەمی کوردستان و پێکھاتەکان پێکدێت کە پانتاییەکی سیاسی فراوان و بەھێز دەستەبەر دەکەن بۆ حکومەتی ھەرێم و وەکو فاکتەرێکی بەھێز دەبینرێت و سەقامگیری سیاسی زامن دەکات لە ھەرێمی کوردستان، بە ھەبوونی سەقامگیری ئەمنی کە ھەرێمی کوردستان پێشەنگە لەم ناوچەیەو ھەبوونی سەقامگیری سیاسی، ھەرێمی کوردستان لەگەل ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوژانەوەی ئابوری بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت لە چوارساڵی داھاتوو.
لهكۆتادا مهسعود حهیدهر رایدهگهنێت ، ئەو جیاوازیەی لە تێروانینی سیاسی لەگەڵ برایانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەیە، چاوەروان دەکرێت لە ئایندەی نزیک چارەسەربکرێت و سەرکردایەتی سیاسی ھەرێمی کوردستان بە تێڕوانینێکی نیشتمانی و بە بوونی حکومەتێکی بەھێز لە چوار ساڵی داھاتوو ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات و لەو جموجۆڵە نێودەوڵەتیەی لە ناوچەکە ھەیە بەرژەوەندیە باڵاکانی ھەرێم دەستبەر دەکات و کوردستانێکی بەھێز دەبین لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابوری
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.