له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەبەرواری ۳۰-۱-۲۰۱۹ تا ٥-۲-۲۰۱۹ هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو ئافره‌تانه‌ى کە لەناوچەی پیشەسازی سلێمانی و ترافیک لایتی دوڕیانەکەی سەرچنار بەبیانوی سواڵکردن و دەرۆزەکردن ڕادەوەستن و کاری نەشیاو دەکەن و بونەتە مایەی بێزاری هاوڵاتیان.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات لەو بەروارەدا هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی (۲۰) تۆمەتباریان دەستگیرکرد کەسەرجەمیان ژنن، لەئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ۳۹۰ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێ لەسەرجەم شوێن و شەقامەکانی ناوشاری سلێمانی بەتایبەت ترافیک لایتەکان، بەمەبەستی بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.