لهراگهیاندراوێكدا رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە كچێكی تەمەن 18 ساڵەی خەڵكی گوندی دارەلەكی سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی لیدا ئەحمەدزادە بە دەستی باوكی كوژرا.
رێكخراوی ههنگاو ئاماژه بهوهش دهكات ، پێشتر وا بڵاوكرابوویەوە كە لیدا خۆی كوشتووە، بەڵام دوای بەدواداچوونەكانی هەنگاو دەركەوت كە ناوبراو بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی و لەلایەن باوكیەوە كوژراوە.
رێكخراوی ھەنگاو راشیدهگهێنێت باوكی لیدا دوای ئەوەی ئاگادار كراوەتەوە كە كچەكەی پەیوەندی خۆشەویستی هەیە، نەیهێشتووە كچەكەی بڕوات بۆ قوتابخانە و بە چەكی تاپڕ كوشتوویەتی.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.