ئه‌مڕۆ كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشوازی له جه‌نه‌ڕاڵ رێینفۆرت به‌رپرسی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوپه‌یمانان له به‌غدا و جێگره‌كه‌ی كۆڵۆنێڵ تامس و شاندی یاوه‌ری كرد.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كۆڵۆنێڵ ڤهندێنباش به‌رپرسی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، تاوتوێی ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی له عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرا و دواتریش په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌كه به‌گشتی و پێداچوونه‌وه به پێشوه‌چوونه‌كانی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش له عێرق و سووریا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
به‌پرسی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوپه‌یمانان له به‌غدا هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به تیرۆرستان به‌رزنرخاند و هیواشی خواست ئه‌م هاوكاری و پاڵپشتیه سه‌ربازییانه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت و بگره له داهاتوودا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له‌نێوان هاوپه‌یمانان و عێراق و پێشمه‌رگه زیاتر كارا بكرێ بۆ راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كه ماوه‌یه‌كه هه‌ست به جموجۆڵه‌كانیان ده‌كرێ به تایبه‌ت له سنووری مووسڵ و كه‌ركووك و ناوچه ئازادكراوه‌كانی دیكه.
له‌به‌رانبه‌ریشدا كه‌ریم شنگالی سوپاسگوزاری خۆی پێشاندا به‌رانبه‌ر هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تیش له شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و هیواشی خواست هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانیان له‌گشتی بواره‌كاندا به‌رده‌وام بن كه ده‌بێته هه‌وێنی دروستكردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، جه‌ختیشی كرده‌وه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ئه‌گه‌ر پێویست بكات له تێكشكانی پاشماوه‌كانی داعش به‌رده‌وام ده‌بن بۆ فه‌راهه‌مكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.