دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمانی کوردستان، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئەنجام دەدات و هەوڵی پێکهێنانی لێژنەکانی پەرلەمان دەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی شوباتی 2019، دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە و هەوڵ دەدات بۆچوونیان لەبارەی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەدات.
دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ڕیوه‌چوو.
له‌م باروه رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌ویه‌كی راوێژكاری بۆ دیاریكردنی ناوی كاندیدانی فراكسیۆنه‌كان، بۆ پێكهێنانی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان رێكخراو هه‌ر ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش رێك ده‌خرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به گوێره‌ی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌یه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان پێك دێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.