Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 04:29

گۆڕان : ڕێککەوتنی ئێمەو پارتی سوودی بۆ خه‌لکى کوردستان دەبێت

گۆڕان: ئەوانەی دژایەتیمان دەکەن دەبێ بە سیاسەتی خۆیاندا بچنەوە
کوردستان TV
100%

پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆران ڕێککەوتننامەیەکیان بۆ پێکهێنانی  کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم واژۆ کردو ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەڵێت، دەمانەوێت ئەو ڕێککەوتنامەیەی نێوان پارتی و گۆڕان جێبەجێ بکەین و سوودی بۆ گەلی کوردستان هەبێت.

دانا عەبدولکەریم، ئەندامی شاندی دانوستانکاری گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی" ئەو ڕێککەوتنامەیەی نێوان ئێمە و پارتی لە سەروو و تا خواروو لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانە و دەمانەوێت لەم کابینە نوێیەدا بژێوی ژیانی خەڵک خۆش بکەین.

دانا عەبدولکەریم وتیشى" هەموو هاوڕا بووین کە دەبێ دامەزراوەکان بە نیشتمانی بکرێن و لە قەوارەی سیاسیی هەرێم و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێم لەم حکوومەتەدا کارا بکەین.

دانا عەبدولکەریم لەبارەی هەندێ لایەن کە توانجیان لە گۆڕان داوە کە بەشداری لە کابینە دەکات، وتى" گۆڕان بە پێی ئیستیحقاقی خۆی ڕێککەوتنی لەگەڵ پارتی کردووە و هەموومان پێمان باش بوو بەشداری لە حکوومەتدا بکەین، ئەمە مافی ئێمەیە و دەبێ ئەوانەی دژایەتیمان دەکەن بە سیاسەتی خۆیاندا بچنەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.