فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك، لیوا روكن سه‌عد حه‌ربییه رایگه‌یاند كه به‌پێی پلانێك و به به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی، دووباره ھێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك بڵاوده‌كرێنه‌وه و ئه‌ركه‌كانیشیان رێكده‌خرێته‌وه.
لیوا روكن سه‌عد حه‌ربییه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌پێی پلانێك فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ھێزه ئه‌منییه‌كان رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانیان ده‌كات له پارێزگاكه، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م ئه‌و ھێزانه ده‌كات كه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك بڵاوبوونه‌ته‌وه و ئه‌رك جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزگاكه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك ئه‌وه‌شی گوتووه "له چه‌ند رۆژی داھاتوودا، ده‌ست ده‌كرێت به ئۆپه‌راسیۆنی ھاوبه‌ش و حه‌شدی شه‌عبی به‌شدارییان پێده‌كرێت له‌و ئه‌ركانه‌ی كه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك جێبه‌جێ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كان باشتر جێبه‌جێ بكرێن".
شایانی دوێنێ عوسمان غانمی، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق به‌سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته شاری كه‌ركووك.
غانمی له‌گه‌ڵ 61هه‌مین فه‌رمانده‌یی لیوای هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق له كه‌ركووك كۆبوویه‌وه و له نزیكه‌وه له‌دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌ی كۆڵییه‌وه.
غانمی دوای چاوپێككهوتنهكانی به‌بێ هیچ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی كه‌ركووكی به‌جێهێشت و به‌ره‌و شارۆچكه‌ی مه‌خموور به‌ڕێكه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.