هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: گۆڕان له‌سه‌ر حیسابی هیچ لایه‌نێك له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنی نه‌كردووه و گرنگ نییه كێ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵی سه‌رخستنی كابینه‌ی حكومه‌ت بده‌ین.
پارێزه‌ر رێبین شه‌مامكی هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی دیڤچوونی كوردستان تیڤی كه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه تایبه‌ت بوو به (خوولی نوێی په‌رله‌مان، شه‌راكه‌ت و كاری پێكه‌وه‌یی) رایگه‌یاند: گۆڕان له‌سه‌ر حیسابی هیچ لایه‌نێك له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنی نه‌كردووه و پارتی و گۆڕانیش رێككه‌وتوون سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرێت .
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی: گرنگ نییه كێ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵی سه‌رخستنی كابینه‌ی حكومه‌ت بده‌ین، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم رێبین شه‌مامكی وتی: پارتی و گۆڕان رێككه‌وتوون سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرێت .
سه‌باره‌ت به بابه‌تی پاشه‌كه‌وتی مووچه، پارێزه‌ر رێبین شه‌مامكی رایگه‌یاند: پارتی و گۆڕان رێككه‌وتوون به‌پێی كاتی دیاریكراو، پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مووچه خۆران نه‌مێنێت .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.