مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ده‌رهێنانی دوا ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات له سووریا به ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئایسله‌ند-ی راگه‌یاند : قۆناغی داگیركردنی خاك به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له لایه‌ن داعش بووه‌ته رابردوو و گوتی: (ئه‌و قۆناغه) بوو به رابردوو به هۆی كاره باشه‌كانی هێزه خۆجێییه‌كان كه هاوبه‌شی ئه‌مریكان له سووریا و عێراق، به‌ڵام ئه‌ركه‌كان ته‌واو نه‌بوون. له زیاتر له كیشوه‌رێك له‌گه‌ڵ داعش له جه‌نگداین، به‌ڵام تاكتیكه‌كانمان ده‌گۆڕێن و له گۆڕاندان.
هه‌روه‌ها گوتی: تا داعش گۆڕانكاری به‌سه‌ر خۆیدا بهێنێت، ئێمه‌یش وا ده‌كه‌ین. له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه تێده‌گه‌ین كه له تیرۆری ئیسلامییه‌وه ئاراسته ده‌كرێت. سه‌رۆك تره‌مپ پێداگیرانه له‌وه تێده‌گات.
گوتیشی: پێداگیرین له‌سه‌ر جه‌نگان له دژی ئه‌وان ته‌نها له‌و شوێنانه نا كه ئه‌وانی لێن و ته‌نها (له پێناو) ئه‌مریكا نا به‌ڵكو له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان كه دووچاری هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.