لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ زاگرۆس تیڤى نێردراوه ، لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى بوودجه‌ى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان
لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت ،له‌دوای ئه‌و پالپشتیهى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان بۆ لێژنه‌ى ئۆلۆمپى ده‌ری بڕی به‌گه‌رانه‌وه‌ى بودجه بهلێژنهكه ده‌ست بهچاڵاكیه وه‌رزشیه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه
ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان :
سوپاس و پێزانینمان بۆ رێزدار نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازیه‌ى كه‌له‌مانگى 11 ى ساڵی 2018 له‌ده‌سته‌ى راپه‌راندنى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستانى كرد و بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بودجه‌ى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانى دا و ئه‌مه‌ش موژده به‌خش بوو بۆ ته‌واوی وه‌رزشوانانى كوردستان كه‌دوای ساڵانێك له‌وه‌ستانى چاڵاكی یهكێـتیه وه‌رزشیه‌كان جارێكى دیكه وه‌ك ساڵانی پێشتر ده‌ست ده‌كرێته‌وه به‌ته‌واوی چاڵاكیه وه‌رزشیه‌كان
هه‌وڵه‌كانى نێچیرڤان بارزانى بهگهڕاندنهوهى بودجه‌ى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى به‌رز ده‌نرخێنین و سوپاسی پاڵپشتیه‌كانى ده‌كه‌ین كه‌بۆ وه‌رزشى كوردستان و لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان ده‌ری بڕی
سوپاسى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى پێشووتری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه‌دای بۆ ئه‌وه‌ى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى له‌و ڕه‌وشه‌ى ئێستای خۆی ده‌ربچێت و چاڵاك بكرێته‌وه وه‌ك ساڵانى پێشوو
بۆ ته‌واوی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان له‌هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به‌ته‌واوی چاڵاكیه وه‌رزشیه‌كانی كوردستان به‌پێى ئه‌و كارنامه‌یه‌ى یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان پێشكه‌شیان كردووه
لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان
20 ى 2 ى 2019
هه‌ولێر

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.