دهسهڵاتهكانی ئیداری لە پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک دەسەندرێتەوە بەپێی ئەم نووسراوە جگە لە راییکردنی کاروباری دیوانی پارێزگا.
بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەموو دهسهڵاتهكانی ئیداری لە پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک دەسەندرێتەوە بەپێی ئەم نووسراوە جگە لە راییکردنی کاروباری دیوانی پارێزگا ، راکان سهعید، واژووی لە هیچ دام و دەزگایەکی دەوڵەت كهم دهكرێتهوه و بەم شێوەیە هەموو بڕیارەکانی پێشووی هەڵدەوەشێتەوە.
بەپێی نووسراوێکی پارێزگای کەرکووک کە لە 29/1/2019ەوە دەرچووە و کۆپییەکی نووسراوەکەش دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه، ئەوە خراوەتە ڕوو، لەژێر رێنمایی نوێی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم نووسراوەکانی دیوانی پارێزگای کەرکووک کە بە واژۆی راکان جبوری یاخود بریکارەکەی دەرکراوە، لە بوارەکانی گواستنەوەی نەوت، ئاسنی سیکراب، کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان و کارەکانی پارێزگا.
ههر بەپێی ئەم نوسراوەكه تا دۆخی کەرکووک ئاسایی نەکرێتەوە هەر پارێزگارێکی بۆ دابنرێت هیچ دەسەڵاتی نابێت.
بههۆی خیانهتی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 راکان جبووری، لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی وەک پارێزگاری کەرکووک دیاری کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.