Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 18:00

هاوپەیمانان: لە هاوکاری و مەشق و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات
کوردستان TV
#7
100%

له‌ دیدیارێكی نێوان راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا  و شاندی یاوەری، گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین  گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ كرا.

ئەمرۆ چوارشەممە 20-2-2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەڕال پۆڵ لێکامێرۆ فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و شاندی یاوەری کرد.
‏‎
لەم دیدارەدا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێشخستنی زیاتری میکانیزمی هەماهەنگی نێوان هێزه‌ پەیوەندیدارەکان و بەگژداچوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریزم گفتوگۆیان لەسەر کرا.
‏‎
مەسرور بارزانی، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له بایه‌خ و گرینگی هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ بەگژداچوونەوەی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان، ئاماژەی بە پەرەسەندنی جموجۆڵ و کردەوە تیرۆریستییەکان لە چەند پارێزگایەکی عێراق دا و رایگەیاند، ئەگەر لەبنەڕەتەوە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر و توندوتیژی لە ناوچەکە چارەسەر نەکرێن، زەمینەی سەرھەڵدانەوەی توند و تیژی لە ژێر ناو و شێوازی جیادا بەردەوام دەبێت.
‏‎
لە بەرامبەردا فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ، دووپاتی کردەوە، کە هاوپەیمانان لە هاوکاری و مەشق و پاڵپشتیكردنی هێزەکانی پێشمەرگە و عێراق بەردەوام دەبن، بۆ پاراستنی ناوچەکانیش، هاوبەشی و هەماهەنگی نێوان ئەم هێزانەی بەپێویست زانی.

لەبەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا پەرەسەندنەکانی ڕەوشی سوریا، بەتایبەتی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات گفتوگۆی لەسەر کرا، پەیوەست بەو بابەتە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی لە ئەگەر و پێشهاتەکان لەو ناوچانە دەربڕی و جەختی لە دیالۆگ و چارەسەری سیاسیانەی رەوشەکە کردەوە و رایگەیاند پێویستە لە گفتوگۆکاندا گەرەنتی ماف و ئاسایشی گەلی کورد لەو وڵاتەدا لەبەرچاو بگیردرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.