پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە لایەن هێزەكانیانەوە تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە، كە ساڵی ڕابردوو هاوسەرەكەی خۆی كوشت، تۆمەتبارەكە دانی ناوە بە تاوانەكەیەدا، كە هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه، بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە ساڵی رابردوو هاوسەرەكەی خۆی كووشتبوو.
بەپێی راگهیهندراوهكه رۆژی (17/4/2018)، هاووڵاتییەک بەناوی (ش،ر،أ) تەمەن (45) ساڵ، رەگەزی مێ لە گەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەفیشەك كوژرا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری شوێنی رووداوەكە كرا و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس دەركەوت كە هاوسەرەكەی تاوانەکەی ئەنجامداوە .
پۆلیس ڕاشیگەیاندووە؛ دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و خۆی حەشاردا، دوای گەڕان و پشكنین و چاودێریكردنی چەند ناوچەیەك كە گومان دەكرا تۆمەتبار خۆی تێدا حەشار دابێت، سەرەنجام هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری توانییان ئەمڕۆ (20/2/2019) تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و بەفەرمانی دادوەر تۆمەتبار (أ، ف، س) تەمەن (51) ساڵ بەپێی ماددەی (405) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیەدا كە هاوسەرەكەی خۆی کوشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.