توێژێكی به‌فری ره‌ش كۆڵان و شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شارۆچكه‌یه‌كی رووسی له سیبیریا داپۆشی، ئه‌مه‌ش دانیشتووانانی ئه‌و شارۆچكه‌ی تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ كرد، كه به‌ناوبانگه به ده‌رهێنانی خه‌ڵوزی به‌ردین.
به‌پێی رۆژنامه‌ی "The Sun"ی بریتانی، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی كیمیرۆڤۆی پیشه‌سازی له‌سه‌ر ژیانی منداڵه‌كانیان ده‌ترسان به‌هۆی ئه‌و به‌فره ره‌شه ژه‌هراوییه‌وه.
ره‌نگه ئه‌و به‌فره ره‌شه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی دوكه‌ڵی كانه‌كانی خه‌ڵوز بێت له‌و ناوچه‌یه، به‌تایبه‌تی پیسبوونی ئه‌و كانانه‌ی زۆرێك له شاره‌كان داده‌پۆشێت له‌و ناوچه‌یه وه‌ك پرۆكۆپیڤسك و لینینسك ــ كوزنیتسكی و كیسیلیۆڤسك.
دانیشتوویه‌كی گونده‌كه به‌پرسیاره‌وه گوتی: "ئایا به‌فر به‌مجۆره ده‌بێت له دۆزه‌خ"؟
هاووڵاتیان له‌و ناوچه‌یه پێیانوایه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان شكستیان هێنا له خاوێنكردنه‌وی دووكه‌ڵ و هه‌ڵمی كانه خه‌ڵوزه‌كان.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران





کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.