Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 16:32

یه‌که‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ماڵی نموونه‌یی و مۆبیلیات کرایه‌وه‌

ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی به‌شدارن
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكوومی و ئیداری و به‌شێك له‌ كونسڵخانه‌كان یه‌كه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ماڵی نموونه‌یی و مۆبیلیات كرایه‌وه‌.

نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: پیشانگەی مۆبیلیات بە بەشداربی 70 کۆمپانیا لە حەوت وڵات کراوەتەوە، لە نێوانیاندا وڵاتانی تورکیا، ئێران، میسڕ، ئیمارات، ھیند، فەرەنسا و ئیسپانیا، بەشدارییان لەو پیشانگەیەدا کردووە، ژمارەیەک لە کۆمپانیای ناوخۆش بەشدارییان لەو پیشانگایەدا کردووە.

پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بەوەش دا: جێگای خۆشحاڵییە ژمارەیەک لە کۆمپانیای ناوخۆیی بەشدارییان لەو پیشانگایەدا کردووە، بوونی ئەو پێشانگەیە پەیوەستە بە خودی بازار و سەقامگیری، ھەروەھا ڕەوشی ئاوەدانی، کە بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەو کۆمپانیایانەی کەلوپەلەکانیان لە پێشانگەکەدا نمایش کردووە بەشێکیان راستەوخۆ کەلوپەلەکانیان بە سەردانکەرانی پێشانگەکە دەفرۆشن و بەشێکیشیان تەنیا بۆ نمایشی کاڵاکانیان هاتوون، تاوەکو لەگەڵ سەرمایەداران و خاوەن کارەکان گرێبەست واژۆبکەن.

پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ماڵی نموونه‌یی و مۆبیلیات ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، رۆژانە لە کاتژمێر 11ـی بەیانی تاوەکو 6ی ئێوارە کراوە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.