له كه‌ركووك هێرشێكی چه‌كداری ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه ئه‌ندامێكی ده‌زگای هه‌واڵگیری عیراق برینداربوو و چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبیش كوژرا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی هه‌ڵۆ جه‌باری له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌م شاره ده‌ستی كه‌وتووه رایگه‌یاند: له گه‌ره‌کی واستی شاری که‌رکووک له‌لایه ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ته‌قه له دوو چه‌كداری هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌م شاره كراوه یه‌كێكیان چه‌كداری هه‌واڵگری عێراقییه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیه.
گوتیشی به‌هۆی ته‌قه‌كانه‌وه چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان برینداربووه و هێزه ئه‌منیه‌كانیش ئه‌و ناوچه‌یان گه‌مارۆداوه هاتووچۆی قه‌ده‌غه‌كراوه.
له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه‌ركووك ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا هێرشی چه‌كداری ئه‌نجام ده‌درێت و به‌هۆیه‌وه كوژرا و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.