Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 11:19

ڤیدیۆ ... ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر یۆڤانتۆس تۆمار کرد

له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا
کوردستان TV
100%


شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى چوون له‌قۆناغی 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا  هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و یۆڤانتۆس رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 

ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یۆڤانتۆس تۆمار بكات به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر 


دوو گۆڵەکەی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید  لە ماوەى 5 خولەک تۆمار كران  لەلایەن هەردوو یاریزان خیمینێز و دیگۆ گۆدینەوە لە خولەکەکانی 78 و 83 

یاری به‌و ئه‌نجامه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌كۆتا هات ، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش ئه‌ركی یۆڤانتۆس قورس ده‌كات   پێویستی بەوەیە بە جیاوازی 3 گۆل لە ئەتلەتیکۆ بباتەوە تا بگاتە قۆناغی هەشت 


 یاری گەرانەوەى نێوان یۆڤانتۆس و ئەتلەتیکۆمەدرید  لە 12ی 3 ى 2019 له‌یاریگای تایبه‌ت به‌ یۆڤانتۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت 

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.