هه‌ندێك وڵات وه‌ك نه‌ریتێك دیاری جۆراوجۆر ده‌به‌خشنه سه‌رۆك و ئه‌و سه‌ركردانه‌ی به‌میوانی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و دیارییه‌ی پاكستانییه‌كان به محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شای سعوودیه‌یان به‌خشی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و وڵاته، جیاواز بوو.
دیارییه‌كه‌ی پاكستانییه‌كان بۆ شای سعوودیه بریتی بوو له‌وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌كراوی بن سه‌ڵمان و چه‌كێكی به‌ئاڵتون داپۆشراو له جۆری هیكلر ئاند كوخ (mp5) كه دروستكراوی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه.
به‌پێی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی ئه‌م دیارییه له‌كاتێكی ناخۆشدایه،چونكه تا ئێستا شای سعوودیه به كوشتنی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشوقچی تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان: رزگار
سه‌رچاوه / cnn
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.