زمان قورساییه‌كی ستراتیجی گرنگی هه‌یه له ژیانی مرۆڤدا، چونكه یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ناسنامه و كۆڵه‌گه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیی په‌یوه‌ندیكردن و تێكگه‌یشتن و تێكه‌ڵبوونی كۆمه‌ڵایه‌تیی و فێربوون و گه‌شه‌سه‌ندنه.
زمان یه‌كێكه له ئامرازه‌كانی زانین و گرنگترین رێگه‌ی تێكگه‌یشتنه له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له گشت كایه‌كانی ژیاندا، چونكه مرۆڤ هه‌رده‌م بیرۆكه‌كانی خۆی له قاڵبی زماندا داده‌ڕێژێ. زمان ده‌ربڕی هه‌ست و نه‌ست و پێداویستییه‌كانی مرۆڤه.
یونێسكۆ (رێكخراوی كه‌لتوور و په‌روه‌رده و زانسته‌كان)، له ساڵی (2000)ه‌وه به‌فه‌رمی رۆژی 21ی شوباتی وه‌ك (رۆژی جیهانیی زمانی دایك) ناساندووه به ئامانجی دیارخستنی گرنگی فره‌زمانی له سه‌رده‌مێكدا كه ئـه‌زموونی جیهانگه‌رایی و فراوانبوونی پانتایی ئه‌لیكترۆنی بوونه‌ته ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی پێش گه‌لان له پاراستنی ناسنامه و بنه‌ماكانی ئه‌و ناسنامه‌یه، كه به‌رچاوترینیشیان زمانه. كاتێكیش زمانه‌كان ده‌پووكێنه‌وه له‌گه‌ڵیاندا چراكانی فره‌كه‌لتووری ده‌كوژێنه‌وه و ره‌نگه قه‌شه‌نگه‌كانی كاڵ ده‌بنه‌وه، داب و نه‌ریته‌كان، یاده‌وه‌رییه‌كان و شێوازه ده‌گمه‌نه‌كانی بیركردنه‌وه و ده‌ربڕینیش ون ده‌بن.
یونێسكۆ له هه‌وڵی بێوچانی پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیانی (7000) زمانی زیندووه كه خه‌ڵكی سه‌ر زه‌مین پێی ده‌په‌یڤن له كاتێكدا هه‌ر دوو هه‌فته جارێك زمانێكی زیندوو له‌ناو ده‌چێت.
نزیكه‌ی 43%ی ئه‌و زمانانه‌ی كه له‌ئێستادا له‌جیهاندا قسه‌یان پێده‌كرێت له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندان و، ئه‌و زمانانه‌ی كه به كرداری بایه‌خیان پێده‌درێت له سیسته‌می خوێندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا ژماره‌یان له چه‌ند سه‌د زمانێك تیپه‌ڕناكات و ئه‌و زمانانه‌ش كه له جیهانی ژماره‌ییدا (دیجیتاڵدا) به‌كاردێن ژماره‌یان له سه‌د زمان كه‌متره.
زمان ئه‌و ده‌فره‌یه كه كه‌لتوور و داب و نه‌ریتی گه‌لان له خۆ ده‌گرێت و ئه‌و ئامرازه‌یه كه گه‌لان له رێگه‌یه‌وه ناسنامه‌ی خۆیانی پێ ده‌رده‌بڕن، به له نێوچوونی ئه‌و ناسنامه‌ش گه‌لان گرنگترین پێكهاته‌كانی كه‌سایه‌تی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
رۆژی جیهانیی زمانی دایك له گه‌لی كورد و هه‌موو گه‌لانی سه‌ر گۆی زه‌وی پیرۆز بێت.
سه‌رچاوه / دژه‌تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.