Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 06:18

له‌سلێمانى 23 تۆمەتبار دەستگیرکران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و ئەو كەسانەی كە فەرمانی گرتنیان لەدادگاكانەوە بۆ دەرچووە ، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 23 تۆمەتبار دەستگیردەكەن بەپێی ماددەكانی :

405-31 ( تۆمەتبارێك تەقەی كردووەو و دوای دەستگیركردنی دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوودا ).
456 ، 453 ( چەند تۆمەتبارێك فێڵیان لەهاوڵاتیان كردووەو پارەیان بەفێڵ لێوەرگرتوون ) .
11ی زیادەڕۆیی (دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە هەستاون بە زیادەڕۆیی كردنە سەر موڵكی گشتی ) .
  چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی كە سەرجەمیان لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.