هاوسه‌رێكی ئه‌مریكی دانیشتووی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا 12 جار له 12 وڵات و له ماوه‌ی 12 مانگی ساڵدا پێكه‌وه هاوسه‌رگیرییان كرد.
كونجی و ته‌یلۆر 12 جار له 12 وڵات و له ماوه‌ی 12 مانگی ساڵدا پێكه‌وه هاوسه‌رگیرییان كردووه.
ئه‌وان یه‌كه‌م جار ڕێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیری خۆیان له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا به‌ڕێوه برد.
به‌ڵام دواتر بڕیاریاندا كه له وڵاتانی وه‌ك ئیتاڵیا، ئیرله‌ندا، تایله‌ند، كوبا، ئه‌ندونیزیا و ... سه‌ر له نوێ هاوسه‌رگیری بكه‌ن و دیمه‌نی یادگاری پێكه‌وه بگرن.
زاواكه ده‌ڵێت: خێزانه‌كه‌م حه‌زی له‌وه بووه كه ڕێوڕه‌سمی جیاوازتری هه‌بێت و به‌م هۆیه‌شه‌وه ئامانجه‌كه‌ی به‌دیهات.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.