Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 06:18

عه‌لی حه‌مه‌ سالح: په‌ند له‌ رابردوو وه‌رده‌گرین و سیاسه‌ت بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ده‌که‌ین

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ كوردستانه‌وه‌ی كوردستان تیڤی
عه‌لی حه‌مه‌ سالح: په‌ند له‌ رابردوو وه‌رده‌گرین و سیاسه‌ت بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ رابردوو ناكۆكییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سیاسی بوون سیاسه‌تیش به‌ رق و كینه‌ ناكرێت و ئێمه‌ په‌ند له‌ رابردوو وه‌رده‌گرین و سیاسه‌ت بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ده‌كه‌ین .

عه‌لی حه‌مه‌ سالح سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ كوردستانه‌وه‌ی كوردستان تیڤی كه‌ ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ (كاردانه‌وه‌كان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) رایگه‌یاند: ده‌بێت ئێمه‌ وا بیر بكه‌ینه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌ ئه‌م ساحه‌یه‌ فراوانتر بكه‌ین هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌ دانیشین له‌سه‌ر مێزێك و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بنوسینه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك ده‌توانین بۆ ئه‌م چوار ساڵه‌ بۆ كێشه‌ی مووچه‌ بۆ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزی چه‌كدار به‌ ئه‌عسابێكی سارده‌وه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ببڕین .

سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان عه‌لی حه‌مه‌ سالح رایگه‌یاند: له‌ رابردوو ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ناكۆكیمان زۆر بووه‌ كه‌ ناكۆكییه‌كانیشمان سیاسی بوون سیاسه‌تیش به‌ رق و كینه‌ ناكرێت و ئێمه‌ په‌ند له‌ رابردوو وه‌رده‌گرین و سیاسه‌ت بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ده‌كه‌ین .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.